٢٣ ئایار ٢٠٢١ - ١٤:٥٤
جەخت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق لە پاڵپشتی فەلەستین کرایەوە

بەرهەم ساڵحی سەرۆک کۆمار و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر هوڵوێستی نەگۆڕی ئەو وڵاتە لە پاڵپشتی لە نەتەوەی فەلەستین هەمبەر دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل جەختیان کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە مەعلوومە، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە یەکەم کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین لە بەغدا وتی: ئەمڕۆ لە ئێرە کۆ بووینەتەوە تا لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق لە پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین جەخت بکەینەوە.

بەرهەم ساڵح زیادی کرد: دەوڵەت و گەلی عێراق لە شەڕەکانی گەلی فەلەستین پاڵپشتی دەکات.

مستەفا کازمیش لە ئەو کۆنفڕانسەدا وتی: جارێکی دیکە لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق لە پاڵپشتی لە پرسی فەلەستین جەخت دەکەین و جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە و بەیتولموقەدەس ئیدانە دەکەین.

342/